ئابووری
بڕیارێكى تر‌ى حكومه‌ت ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیایدا به لێخۆشبوونى 20%ى قه‌رزى كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتییان، سبه‌ینێ بریاره‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى نیسانى 2024، سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى كاره‌باى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى لێخۆشبوونى قه‌رزى كاره‌با به رێژه‌ى 20% له‌سه‌ر هاوڵاتییان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشى، سبه‌ینێ رۆژى یه‌ك شه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كۆتایی مانگى رابردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆیدا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، یه‌كێك له‌وانه لێخۆشبوونى قه‌رزى كاره‌با بوو له‌سه‌ر هاوڵاتییان به رێژه‌ى 20%.
پ ح ع