ئابووری
نرخى زێڕ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى زێڕ له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به جۆرێك ئه‌مڕۆش بۆ جارێكى تر ئاستى پێوانه‌یی تۆمار كرد، لێپرسراوى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینیی ده‌كه‌ین نرخى زێڕ زیاتریش به‌رز ببێته‌وه .
دلێر تاهر، لێپرسراوى کۆمەڵەی زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، هۆى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى زێڕ بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشبینیی ده‌كه‌ین زیاتریش به‌رز ببێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه خواست له سه‌ر زێڕ زۆر زۆره له هه‌موو وڵاته‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئاگادارین به‌هاى دراوهكانى ئێران و توركیا چه‌ند دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات داواكارى زیاترى له‌سه‌ر بێت، به شێوه‌یه‌كه له توركیا له ئۆنسه 20 گه‌ڵا زیاتری پێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ده‌یه‌نه‌وێت به هه‌رچه‌ند بووه بیكڕن.
وتیشى، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌مریكا به نیازه رێژه‌ى سوود له سه‌ر زێڕ كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى زیادبوونى خواستى زیاتر، كه له برى ئه‌وه ده‌بوو رێژه‌ى سووده‌كه‌ى زیاد بكردایه.
پ ح ع