ئابووری

كه‌ى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم و عیراق بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران نه‌كراوه‌ و چاوه‌ڕوانین.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ سایلۆكانى له‌ شاره‌كانى عیراق ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌وان زوو ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان هێشتا زووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "بۆ میكانیزم و شێواز و بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم، پێویسته‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم و عیراق بكرێت و شێوازى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌گه‌ڵ بڕه‌كه‌ى دیاری بكرێت".

وتیشى "تائێستا دیار نییه‌ چه‌ند ته‌ن گه‌نم له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیرێت، وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم هه‌وڵى ته‌واوى خۆى ده‌دات زۆرترین گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵانى رابردوو وه‌رگرتنى گه‌نم ده‌چێته‌ مانگى حوزه‌یران".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان