ئابووری

جه‌مال كۆچه‌ر: دادگاى فیدراڵیی ته‌نها به‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كان رازه‌مه‌ندى ده‌دات بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌مال كۆچه‌ر: دادگاى فیدراڵیی ته‌نها به‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كان رازه‌مه‌ندى ده‌دات بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، دادگاى فیدراڵیی عیراق ته‌نها به‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كانى ره‌زامه‌نده بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌وتین بكرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆسه‌ى ته‌وتینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ماوه‌یه‌كى زۆرى پێده‌چێت و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كارى له‌سه‌ر ده‌كات".

هه‌روه‌ها وتى "پرۆسه‌ى ته‌وتینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێنه‌كردووه‌، وه‌زیرى دارایی عیراق داوایكردووه‌ له‌ بانكى مه‌ركه‌زى، ئایا به‌ هه‌ژمارى من ره‌زامه‌ند ده‌بێت یان نا، هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌".

وتیشى "دادگاى فیدراڵیی ته‌نها به‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كانى عیراق ره‌زامه‌ندى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیان پێ دابه‌شبكرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئه‌وكاته‌ى پرۆسه‌ى ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌واو ده‌كرێت، به‌غدا هه‌موو مانگێك به‌بێ دواكه‌وتن له‌گه‌ڵ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات، دادگاى فیدراڵیی رێگه‌نادات موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوابكه‌وێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان