ئابووری

به‌هاى دۆلار به‌رزبووه‌ و تمه‌نیش به‌ته‌واوى هاڕه‌ى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هاى دۆلار به‌رزبووه‌ و تمه‌نیش به‌ته‌واوى هاڕه‌ى كرد

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ یه‌ك شەممە 14ى نیسانى 2024، له‌كاتى کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، به‌های دۆلار له‌ بازاڕدا به‌رانبه‌ر به‌دینار به‌رزبوه‌وه‌، و تمه‌نی ئێرانیش به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار گه‌یشته‌ ئاستێك كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه‌ .

به‌هاى دۆلار به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزبووه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 400 دیناره‌، هاوكات به‌هاى 100 دۆلاریش به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ حه‌وت ملیۆن تمه‌نى ئێرانى.

به‌هاى دراوە بیانییەکان بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بەمشێوەیه‌یه‌:

به‌هاى 100 دۆلار بە 148هەزار و 400 دینارە.
 به‌هاى 100  یۆرۆ بە 157 هەزار دیناره‌.
 به‌هاى 100  پاوەن بە 181 هەزار و 400 دیناره‌.
 به‌هاى 100 دۆلار بە 3 هەزار و 230 لیرەی توركییە.
به‌هاى 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 2 هەزار و 280 دیناره.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە