ئابووری
لێخۆشبوونى ته‌واوه‌تيى بۆ خاوه‌نكاره‌كان ده‌رچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان بڕیاریدا به لێخۆشبوونى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى له ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان تۆماركردووه.
به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى "لێخۆشبونی تەواوەتی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران تایبەت ئه‌وانه‌ى بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتییان هه‌یە".
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه " لێخۆشبوونی تەواوەتی و 100%ی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران تایبەت بە بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەمەرجێك لە ماوەی 90 رۆژی كار لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی 100%ی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتییەكە بدەن".
هه‌روه‌ها "سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لە رۆژی گشتاندنی بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە".
ع،ه