ئابووری
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با: قه‌رزى كاره‌با سه‌رو یه‌ك تریلیۆن و 300 ملیار دیناره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، قه‌رزى كاره‌با له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كان بۆ سه‌رو یه‌ك تریلیۆن و 300 ملیار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "قه‌رزى كاره‌با له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كان به ماڵان و پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى و كارگه‌كان به‌رده‌وام له زیاندبووندایه".
باسى له‌وه‌شكرد "قه‌رزى كاره‌با بۆ سه‌رو یه‌ك تریلیۆن و 300 ملیار دینار زیادى كردووه و به‌رده‌وامیش ئه‌و قه‌رزه له زیادبووندایه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لێخۆشبوونى له %20ى پاره‌ى كاره‌با و ئه‌وانه‌ى قه‌رزارن له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكه و هاوڵاتییان ده‌توانن سود له‌و بڕیاره وه‌ربگرن و چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ره‌نگه كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌رز هه‌بێت".
ع،ه