عیراقی
ئه‌مڕۆ سودانى له‌گه‌ڵ بایدن له كۆشكى سپى كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له دوو رۆژى رابردوو محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته واشنتۆن، بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ جۆو بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى سودانى بۆ ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین پرسى تایبه‌تى له خۆ گرتووه، له‌وانه بابه‌تى كشانه‌وه و مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عیراق، پرسى دۆلار و بانكه سزادراوه‌كان، چه‌ك و ئارامى عیراق.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ى سودانى بۆ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر پرسى دۆلار و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پاڵپشت بێت نرخى دۆلار داده‌به‌زێت".
وتیشى "پرسى مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له ته‌وه‌ره گرنگه‌گان، ئه‌مه‌ریكا ناكشێته‌وه له‌ناو خاكى عیراق و بگره پێگه‌ى خۆى زیاتر به‌هێزتر ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى چه‌ك و خۆراك و چه‌ند پرسێكى تر یه‌كێك ده‌بن له ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆ".
ع،ه