عیراقی

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە

مەودا میدیا-
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی باشمان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامدا و چاویشمان لەسەر كۆبوونەوەی سەرۆك بایدنە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە واشنتن دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق چەند پرسێكی گرنگمان تاوتوێ‌ كردووە و بەم نزیكانەش سەرۆك بایدن لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە. 
 
وتیشی، چاومان لەوەیە هاوبەشیی نێوانمان لەگەڵ عیراق فراوانتر بكەین لە بوارەكانی ئاسایشی وزە، دیموكراسی، سەروەریی یاسا و كەشوهەوا.  
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەسەر بانگهێشتی رەسمیی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی شاندێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاایە و بڕیارە لە كاتێكی نزیكدا لە كۆشكی سپی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.  
ئ پ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان