گێتی
ئەیهود ئۆلمێرت بە پێویستی نازانی وڵاتەكەی هێرشی پێچەوانە بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەیهود ئۆلمێرت، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، پێیوایە كە هێزەكانی ئیسرائیل سەركەوتوو بوون لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشی ئێران و پێویستیش ناكات ئیسرائیل وەڵامی هێرشەكە بداتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی ئۆلمێرت رایگەیاند، تاران شكستی هێناوە لەو هێرشەی كە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیداوە، بۆیە پێویست بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ناكات.
وتیشی، پێموانییە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران ببێتە هۆی راكێشانی سۆزی ئیسرائیلییەكان بەلای ناتانیاهۆدا، چونكە ئێستا نزیكەی لەسەدا 70ی ئیسرائیلییەكان متمانەیان بە ناتانیاهۆ نەماوە، هەربۆیەش بەرەنگاری ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێكی پێشوەختە دەبێتەوە، چونكە دەزانێت كە دەدۆڕێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پشتگیریی لە داواكەی یائیر لابید، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دەكات كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئیسرائیل دەكات.
ئ پ