ئابووری
ده‌ست به بڕینى كاره‌باى ماڵان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ بڕینى كاره‌باى ئه‌و شوێنانه‌ى به‌نایاسایی راكێشراون و چه‌ندین سه‌رپێچیشیان بڕیووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى بڵاویكرده‌وه "چەند سەرپێچییەکی سەر تۆڕەکانی کارەبا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بڕدران چونكه به‌نایاسایی راكێشرابوون".
باس له‌وه‌شكراوه " تیمێکی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵمەتێکیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا، لە گوندی بابان ئەنجامدا".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو" له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سزاى ئه‌و كه‌س و شوێنانه درا كه به نایاسایی كاره‌بایان راكێشابوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ع،ه