ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی له‌سه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، داوامانكردووه به‌غدا پاره‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ساڵى 2016 بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و رۆژی 1ی ئایار کۆتا رۆژە بۆ ناردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی دارایی".
وتیشى "ئامادەکردن و وردبینیکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کاتی زۆری دەوێت،دەمانەوێت پارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێنینەوە، بەغدا ئەو پارەیەی لە 2016-وە لایەتی بۆمان بگەڕێنێتەوە".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەگەر لیستەکان تاوەکو سەرەتای مانگی پێنج بگاتە دەستمان، ئێمەش دەینێرین بۆ وەزارەتی دارایی عیراق".
ع،ه