عیراقی

فراكسیۆنە كوردستانییەكان رێگرییان كرد له‌سه‌ر ده‌نگدانى پرۆژه‌یاسایه‌ك

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراكسیۆنە كوردستانییەكان رێگرییان كرد له‌سه‌ر ده‌نگدانى پرۆژه‌یاسایه‌ك

مه‌ودا میدیا-

له‌ كۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای چوونەناوەوەی عیراق بۆ رێككەوتننامەی روووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و دەستدرێژی لەكاتی كاردا كرا، وه‌ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سندوقی نیشتەجێبوونیش دواخرا.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، فراكسیۆنە كوردستانییەكان توانیان رێگری  لە دەنگدان بە پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای سندوقی نیشتەجێبوون بكەن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هەرێمی كوردستانی بێبەش كردبوو.

بڕیارە سبەینێ‌ چوار شه‌ممه‌ بۆ گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەر سێ‌ پڕۆژە یاسای تر پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە.



پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان