عیراقی

بڕى بودجه‌ى ساڵی 2024 و كورتهێنانى ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕى بودجه‌ى ساڵی 2024 و كورتهێنانى ئاشكرا كرا

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق، باسى له‌ بودجه‌ى ساڵی 2024 و كورتهێنانى كرد و ده‌ڵێت، گه‌وره‌ترین قورسایی ئه‌و خه‌رجییه‌ زۆره‌ له‌ میانى بودجه‌ی كارپێكردندا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2024، عه‌توان عه‌توانی، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، به‌پێی یاسای بودجه‌، راپۆرتی كۆتایی بودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌بێت به‌ر له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو  بگاته‌ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زیادكردنانه‌ی به‌ده‌ستیهێناون بخرێنه‌ ناو خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024ه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ هه‌ندێك سه‌رپێچی  له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، چی وه‌زاره‌ته‌كان بێت یان پارێزگاكان، ده‌بێت خۆیان بگونجێنن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ پارێزگاكان له‌ یاسای ئاسایشی خۆراك له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كاندا خه‌رجیان كردووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه‌ ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2023دا راست بكرێته‌وه‌.


روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ترین قورسایی ئه‌و خه‌رجییه‌ زۆره‌ له‌ میانى بودجه‌ی كارپێكردندا هاته‌ ئاراوه‌، ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین داهاتی نانه‌وتی له‌ ساڵانی رابردوودا یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی بێت بۆ داهاتی نه‌وت، بۆیه‌ ئێمه‌ گرنگی به‌ سیسته‌می ئۆتۆماتیكی ده‌ده‌ین، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بێت یان په‌رله‌مان، هه‌نگاوی كرداریش هه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی زیادكردنی داهاتی نه‌وته‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق باسى له‌وه‌شكرد، قه‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 گه‌یشته‌ 228 ترلیۆن دینار، له‌گه‌ڵ كورتهێنانی 81 ترلیۆن، بۆیه‌ حكومه‌ت له‌ئێستادا جدییه‌ له‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ ته‌رخانكردنی دارایی و پێداویستییه‌ راسته‌قینه‌كانیان، ده‌بێت به‌راورد بكرێت به‌ خه‌رجییه‌ راسته‌قینه‌كانی ساڵی 2023 و پێدانی بودجه‌ به‌ هه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ پێویستیان پێیه‌تی. 


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان