تەندروستی
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى ئێستا له ناو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه کۆرۆنایه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ى ئێستا له ناو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆرۆنا نییە و پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی تره.
د.سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەو پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.
روونیشیكرده‌وه، ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە، ئه‌وه‌ش ھۆکارێكه بۆ ئەم پەتایە، هه‌روه‌ها پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى سەرچاوەی ئاوى یەکەکانی نیشتەجێبوونیش بكرێت، چونكه پاک نییە.
د. سه‌باح هه‌ورامى، باسى له رێگرى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كرد و وتى، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەبێت لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرمادا رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ئه‌م په‌تایه بکەن.
پ ح ع