ئابووری
نرخى زێڕ هه‌ر به‌رزده‌بێته‌وه و بازاڕى زه‌ڕه‌نگه‌رانیش هه‌ر سست ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ له بازاڕدا به‌رده‌وامه و زه‌ڕه‌نگه‌رانیش باس له كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، بووه‌ته هۆى سست بوونى بازاڕى ئێمه‌ى زێڕ فرۆشان، به راده‌ى 70% بازاڕى وه‌ستاندووه.
دلێر تاهر، لێپرسراوى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، هه‌ر جارێك نرخى زێڕ به‌رزبێته‌وه بازاڕى ئێمه زیاتر ده‌وه‌ستێنێت، چونكه تا زیاتر نرخه‌كه‌ى به‌رزبێته‌وه خه‌ڵك كه‌متر ده‌یكڕن و له ئێستادا به جۆرێكه به روونى هه‌ست به چۆڵى بازاڕ ده‌كه‌ین.
وتیشى، له ماوه‌ى رابردوودا كه‌مێك جووڵه هه‌بوو له بازاڕدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییان ده‌هاتن زێڕه‌كانیان ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه ره‌نگه هۆكارى ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بێت پێشتر فرۆشتوویانه و نه‌یانماوه.
له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كه‌شى بۆ رێگریكردن له پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى، ئه‌و زه‌ڕه‌نگه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بێگومان ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاوسه‌رگیریش له ناو گه‌نجاندا، ئه‌و گه‌نجانه‌شى كه هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن، رێككه‌وتن ده‌كه‌ن له‌م كاته‌دا زێڕ نه‌كڕن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تاوه‌كو نرخه‌كه‌ى هه‌رزانتر بێت، ئه‌مه‌ش دیسان ده‌بێته مایه‌ى زیاتر سستبوونى بازاڕى ئێمه.
پ ح ع