عیراقی
ئه‌ردۆغان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى توركیا سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق راگه‌یاند و باس له‌وه ده‌كات چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ گفتوگۆ ده‌كرێن و ره‌نگه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش بكات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند " پرسی ئاو یەكێك دەبێت لە گرنگترین بڕگەكانی خشتەی كارەكانی لەمیانی سەردانەكەی بۆ عیراق، له ئێستادا سەرقاڵی دیراسەكردنی ئەو داواكارییانەن كه لایەنی عیراقی پێشكەشی كردوون لەبارەی ئاوەوە، هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەدەن لەگەڵیان".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەوان دەیانەوێت ئێمە چارەسەری بكەین، هەنگاوەكانی ئێمەش بەو ئاڕاستەیە دەبێت، هاوكات پرسی تریش هەیە تایبەتە بە رەوانەكردنی غاز سروشتی و نەوت، كە پەیوەستە بە توركیا‌و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن".
وتیشى "دواى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه ره‌نگه سه‌ردانى هه‌ولێریش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆببێته‌وه".
ع،ه