ئابووری
گه‌نجێك به‌هۆى قوتدانه‌وه‌ى زمانى گیانى له ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى قوتدانه‌وه‌ى زمانى گه‌نجێك له سنورى قه‌زارى ئاكرێ گیانى له ده‌ستدا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، لە گوندی کەلاتی سەر بە ناحییەی بجیل لە سنووری قەزای ئاکرێ گەنجێک له كاتى یاریكردن تووشى قوتدانه‌وه‌ى زمانبوو و به‌هۆیه‌وه گیانى له ده‌ستدا.
سەهەند عومه‌ر عەلی، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه له‌ناو یاریگا تووشى ئه‌و حاڵه‌ته بووه و ته‌مه‌نى له سه‌رو 25 ساڵه‌وه‌یه.
حاڵه‌تى تووشبوون به زمان قوتدانه‌وه زۆربه‌ى جار له‌كاتى یاریكردن رووده‌دات و ئه‌گه‌ر به خێرایی فریاى ئه‌و كه‌سه نه‌كه‌ویت ده‌ستبه‌جێ گیان له ده‌ستده‌دات.
ع،ه