ئەدەب و هونەر

40 ساڵ به‌سه‌ر كۆچیی دوایی هێمنى شاعیر تێده‌په‌ڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


40 ساڵ به‌سه‌ر كۆچیی دوایی هێمنى شاعیر تێده‌په‌ڕێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆداو له‌ 17ى نیسانى ساڵى 1986 محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری، ناسراو بەھێمن موکریانی، شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد کۆچی دوایی كرد.

ھێمن شاعیر و زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری رێگای بووژاندنەوەی کورد و فەرھەنگەکەی بوو، خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو، ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی خوازی کورد بوو، خوازیاری یەکێتی گەلان بوو کوردایەتی ھێمن، مرۆڤایەتی بوو، شاعیری جوان پەرەست، شاعیری بابردەڵە، کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، پیری ھەناسە سوار، دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن، بێ ئەنیس و ھاودەم، عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی، ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو، وەکوو سێبەری خۆی رۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و رۆژی شادی رووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد.

بەرھەمەکانی مامۆستا هێمن بریتین لە:

١-دیوانی ھێمن

٢-بارگەی یاران

٣-تاریک و ڕوون (شیعر و پەخشان) 1974

۴-پاشەرۆک (شیعر و پەخشان)

۵-توحفەی موزەففەرییە (فۆلکلۆری کوردی، کاری ئۆسکارمان، ھێمن كردوویه به کوردی)

۶-شازادە و گەدا

٧-قەڵای دمدم

٨-ھەواری خاڵی

٩-چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز

١٠-ئەفسانە کوردییەکان (کاری قەنات کۆردۆ، ھێمن كردوویه به فارسی)

١١-ناڵەی جودایی، شیعر 1979

١٢-پاشەرۆکی مامۆستا ھێمن، کۆمەڵە وتار، مەھاباد 1983

ھێمن تەمەنی خۆی لە سەنگەری فەرھەنگ و ئەدەب و فۆلکلۆر‌دا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و رێگای پاشەڕۆژی بۆ رووناک کردین و لە 17ى نیسانی 1986 بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی كرد و لە گۆڕستانی بوداق‌سوڵتانی مەھاباد بە خاکیان سپارد.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد