ئابووری

كێشه‌ى هه‌نارده‌كرنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى هه‌نارده‌كرنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت

مه‌ودا میدیا- 

وەزیری نەوتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمى کوردستان بەمنزیکانە ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ده‌شڵێت، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن تاوه‌كو بە بۆریی هه‌نارده‌ى بەندەری جەیهانی بكرێت.
 
حەیان عەبدولغەنی،وەزیری نەوتی عیراق رایگه‌یاند،  به‌ مه‌به‌ستى رادەستكردنی نه‌وت به‌ کۆمپانیای سۆمۆ، به‌ نووسراو داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ، تاوه‌كو بە بۆریی نەوتی عیراق - تورکیا، هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەن.

راشیگه‌یاند، بەمنزیکانە هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ 


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan