ئابووری

نرخی نەوت دابەزینی زۆری تۆمار كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزینی زۆری تۆمار كرد

مەودا میدیا- 
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ئەمڕۆ بە 87 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەو نرخەش بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، دوو دۆلار دابەزیوە.

بەپێی بازاڕی پێنوێنی جیهانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 82 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت كە نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار دابەزیوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار بە چەند هۆكارێك لەوانەش، زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بەتایبەت گەیشتنی ئاڵۆزییەكان بە سوریا، بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی كەشتییە نەوتییەكان لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە و هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر كەشتییە نەوتی و كێڵگە نەوتییەكانی روسیا. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد