عیراقی

بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان بەپێی ماددەكانی دەستووره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان بەپێی ماددەكانی دەستووره‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیاردان له‌ سه‌ر  بە نیشتمانییكردنی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، به‌ وته‌ى سەرۆكی دادگای فیدڕالی، بەپێی ماددەكانی دەستووره‌ و ده‌ڵێت، دەستووری كۆماری عیراقی، بنەماكانی ماف و ئازادییەكانی خەڵكی عیراقی چەسپاندووە.

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2024، لەگەڵ ئەتیلا تار، باڵیۆزی هەنگاریا كۆبوەوە و گفتوگۆیان له‌ باره‌ى بڕیارەكانی دادگاوه‌ كرد له‌سه‌ر مووچە و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان. 

عەبود، ئاشكرایكرد، دەستووری كۆماری عیراقی ساڵی 2005 بنەماكانی ماف و ئازادییەكانی خەڵكی عیراقی چەسپاندووە و ئەو بنەمایانە دەبنە هۆی دەستەبەركردنی ماف و ئازادییانەى گەلی عیراق كە گرنگترینیان یەكسانییە لەسەر بنەمای بڕگەكانی ماددەی 14ی دەستوور بڕیار لەسەر مووچەی مووچەخۆران دراوە.

رتاشیگه‌یاند، دەستاودەستكردنی  ئاشتییانەی دەسەڵات بەپێی ماددەی 6ی دەستوورە، كە دەرفەتی یەكسانی بەپێی بڕگەكانی ماددەی 16 رێگە بە دامەزراندنی حزب دەدات.

باسى له‌وه‌شكرد، سیستەمی دیموكراسیی لە عیراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستووری هەیە لەگەڵ سیستەمێكی هەڵبژاردنی دروست و بوونی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و كۆمیسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردن بە لەبەرچاوگرتنی بڕگەكانی ماددەی 110ی دەستوور و ماددەی 117ی دەستوور سەبارەت بە چەسپاندنی دەستووری كۆماری عیراق لە هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی وەك هەرێمێكی فیدراڵی.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان