ئابووری
ئهنجامدانى تهوتینى هاوڵاتییان زۆر ئاسانه و پێویستى به كهسهكه خۆى نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
د. بڕیار رەشید، پهرلهمانتارى عیراق له فراكسیۆنی یەكێتیی، نوێترین زانیاری سهبارهت به كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە هەرێمى كوردستان ئاشكرا دهكات.
دهقى زانیارییهكانى ئهو پهرلهمانتارهى عیراق بهم شێوهیهیه:
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كردنەوەی لقەكانی لە هەرێمی كوردستان، سەردانی هەریەك لەبانكی رەشید و رافیدەین-مان كرد.
لە بەرواری (٢٠٢٤/٤/١٦ ) لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بانكی رافیدەین، دكتۆر عەلی كەریم، كۆبووینەوە و دواتر لە بەرواری ( ٢٠٢٤/٤/١٨) لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بانكی رەشید، محەمەد سەمیر، كۆبووینەوە.
دەرئەنجامی هەردوو كۆبوونەوە و بەدواداچوونەكانمان:-
بۆ ئەنجامدانی توتین بۆ هاوڵاتییانی هەرێم راستەوخۆ تەنها بە ناردنی ـ ناوی چواری كەسەكە
- ناوی سیانی دایك
- كارتی نیشتمانی
- كارتی زانیاری
لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، بانكەكان دەتوانن تەوتین بكەن، واتە پێویستی بە هاتنی هاوڵاتییان خۆیان نییە و دواتریش لە رێگەی فەرمانگـەكانیانەوە كارتەكانیان بۆ دەنێردرێتەوە و هاوڵاتییان لە هەر ئامێرێكی ( ATM ) یاخود دەروازیەكی پارەداركردن دەتوانن مووچەكانیان رابكێشن.
كردنەوەی لقەكانی بانكەكان بۆ كارئاسانی زیاتر و سوودمەندبوونی هاوڵاتییانە لە خزمەتگوزارییەكان وەك قەرز بۆ كڕین یان دروست كردنی خانوو یان قەرز بۆ پرۆژەی جۆراو جۆر و تەواوی خزمەتگوزارییەكانی تر.
كردنەوەی لقی دوو بانكی ناوبراو پێویستیان بە هەماهەنگی تەنها وەزارەتی دارایی عیراق و تۆماری خانووبەرە هەیە، چونكە لایهنەكانی تر وەك وەزارەتی دارایی عیراق و بانكەكان و بانكی ناوەندی هەموو ئامادەییان تیایە.
* شایەنی باسە ئەمە پێشتر بە نوسراو لاری نەبوونمان وەرگرتووە.
راستە موڵكەكانی رافیدەین و رەشید كە لەلایەن حكومەتی هەرێم بەكاردێت و بۆ دام و دەزگای تر، بەڵام ئەمە بابەتێكی سەرەكی نییە و رێگرییەكی راستی نییە لە كردنەوەی ئەو فەرعانە.
ئەم موڵكانە مەرج نییە بگەڕێندرێتەوە و مەرج نییە بەتەواوی قەرەبوو بكرێتەوە بۆ ئەو دوو بانكە، تەنها لە سەرەتادا مادام خۆیان موڵكیان هەبووە و هەیە، ئەركە لەسەر حكومەت كە موڵك (بینا)یان بۆیان دابین بكات، و ئەم بینایانە رووبەری گەورەی پێویست نییە، بەڵكو تەنها لە رووبەری ١٥٠-٢٠٠ مەتر دەتوانن فەرعەكانیان بكەنەوە.
ئەوەی كە ئەو دوو بانكە چاوەڕوانن كۆبونەوەی هاوبەش و دروستكردنی لیژنەی هاوبەش بۆ دەستكردنی بە هەنگاوی كرداری، حكومەتی هەرێم دەخەینە بەردەم بەرپرسیاری بەدواداچون و هەماهەنگی بۆ ئەم پرسە.
بانكی رافیدەین و رەشید هەردووكی خاوەنی ئاپلیكەیشنی خۆیانن و هەموو ئەو تازەگەریانەی لە بانكی ئەهلیدا هەیە بۆ بەكارهێنەر لە شێوازی بەكارهێنان و ناردنی پارە لە رێگەی مۆبایلەوە و كڕین و هتد.. لەم دوو بانكەشدا هەیە.
پ ح ع