ئابووری

ئه‌و مانگه‌ دیاریكرا كه‌ تێیدا لیستى مووچه‌ به‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه‌ ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و مانگه‌ دیاریكرا كه‌ تێیدا لیستى مووچه‌ به‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه‌ ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هه‌رێمى كوردستان، داوای كردووه‌ بۆ مانگی پێنج هه‌ر یه‌كه‌ لە وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەكه‌یان بە پلەبەرزکردنەوەوە بنێرن. 
 
ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، بڕیاری دادگای فیدراڵییە مووچە وەک عیراقی لێبکرێت و حکومەتی عیراق پارەی پلەبەرزکردنەوە خەرج دەکات. 

دەست به‌ وردبینی لیستەکان كراوه‌ و هەر مووچه‌خۆرێك یەک بۆ سێ پلە بەرزدەکرێتەوە، ئه‌وه‌ش به‌پێى خزمەت و بڕوانامە كه‌ بۆ هەر پلەیەک لەنێوان 28 بۆ 68 هەزار دینار دەخرێتە سەر مووچەکەی.

ماوه‌ى زیاتر له‌ هەشت ساڵە، پلەبەرزکردنەوەى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆكاری قەیرانی دارایی راگیراوە.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان