تەندروستی
له پێنج رۆژدا زیاتر له نیوه‌ى كۆى گشتیی خوێندكاران كوتراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق رێژه‌ى كوتان بۆ خوێندكاران له پارێزگاكانى عیراق له ماوه‌ى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت،رایگەیاند، لە کۆی حەوت ملیۆن خوێندکار، چوار ملیۆنیان کوتراون.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق ده‌ڵێت، لە سەرانسەری عیراق و پارێزگاکانی ھەرێم، لە کۆی حەوت ملیۆن خوێندکار، چوار ملیۆن کوتانیان وەرگرتووه دژی سورێژە.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ى وه‌رگرتنى كوتاوییه‌كان له پارێزگاكاندا، باس له‌وه‌ده‌كات، لە پارێزگای بەسڕە زۆرترین کوتان بۆ خوێندکاران كراوه و گەیشتووەتە 72%، لە سلێمانی 19% و لە ھەولێر 29% و لە دھۆک 27% و لە کەرکوک 55%ی خوێندکاران کوتراون.
وته‌بێژه‌كه‌ى ته‌ندروستى عیراق ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، تاوه‌كو 25ی ئه‌م مانگه ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و داواشی لە دایک و باوکی خوێندکاران کردووه لەگەڵ تیمەکانی وەزارەت ھەماھەنگ بن.
پ ح ع