ئابووری

حكومه‌تى عیراق بۆ ده‌ستپێكردن به‌ بانكیكردنى مووچه‌ ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى عیراق بۆ ده‌ستپێكردن به‌ بانكیكردنى مووچه‌  ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى نووسراوێك، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئه‌ركى خۆى له‌سه‌ر ده‌ستپێكردن به‌ بانكیكردنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوكردووه‌ و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمه‌ ئه‌ركى خۆی به‌جێبهێنێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا، وەزارەتی دارایی عیراق داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە، ناو و زانیاریی فەرمانبەرەکانی، خێرا بنێرێت بۆ بەغدا به‌ مه‌به‌ستى به‌بانكیكردنى مووچەى مووچه‌خۆران له‌ بانکە حکومییە فیدراڵییەکان، کە بانكه‌كانى تی بی ئای و رەشید و  رافیدەین، ه‌.
 
له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، موچه‌خۆران له‌ هه‌ڵبژاردنى كام له‌و بانكانه‌ ئازادن كه‌ کارتیان بۆ دروست بكرێت.
 

 نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق بخوێنه‌وه‌:
 
بە پێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، پێویستە مووچە بخرێتە سەر بانکە حکومییە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەش پێویستە خێرا زانیاریی پێویست کە وردەکارییەکانی لە خوارەوە ریزکراون، بۆمان دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانین رێکارەکانی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆسەر بانکە حکومییەکان تەواو بکەین و لەسەر خواستی فەرمانبەر یەکێک لە سێ بانکە حکومییەکان هەڵبژێرین.
 
وەزارەت، داوای ناوی چواری، رۆژی لەدایکبوون، ناوی دایک، ژمارەی تەلەفۆن، ناونیشانی نیشتەجێبوون و کۆدی پیشەیی فەرمانبەرانی ده‌كات، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە، بانکەکان کارت دروستبکەن کە لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە بانکەکانەوە لەسەر مۆبایل چالاک دەکرێت. دوای تەواوبوونی دەرکردنی کارتەکان، بانکە حکومییەکان بە پێی شایستەکانیان، مووچە دەنێرنە سەر ئەو کارتانە، فەرمانبەرانیش دەتوانن لە لقی بانکە ئەهلییەکان کە بانکی ناوەندی مۆڵەتی پێداون یانیش لە نووسینگە تایبەتمەندەکانەوە کە بە بەربڵاوی لە هەرێمی کوردستان هەن، مووچەکەیان وەربگرن. 
 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان