ئابووری
دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر سێ مووچه فه‌وتاوه‌كه بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به سێ مووچه فهوتاوهكهى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ساڵى رابردوودا، دادگاى فیدراڵى عیراق وه‌ڵامى دایه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بابه‌ته له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئێمه‌دا نییه.
د.موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاره‌نووسى سێ مووچه فهوتاوهكهى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێممان له سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى پرسى كه چی به‌سه‌ر دێت.
وتیشی، وه‌ڵامى سه‌رۆكى دادگا ئه‌وه‌بوو، كه‌ئه‌و بابه‌ته له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌واندا نییه، ره‌نگه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادگاى ناوه‌ندى یان هه‌ر دادگاكهیكى تر بێت.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه و ته‌وتینیشه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، سه‌رۆكى دادگا وتى، بڕیاره‌كه‌مان روونه و هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت كه ده‌بێت مووچه له رێگه‌ى بانكى فیدراڵییه‌وه دابه‌شبكرێت و مووچه‌خۆران به ناوى چوارى و ناونیشان و جۆرى ئه‌ركییان (وه‌زیفییان) له بانكه فیدراڵییه‌كان جێگیر بكرێن.
پ ح ع