عیراقی
بڕى 160 ملیۆن دینار له په‌رله‌مانتاران ده‌بڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ جارێكى تر، په‌رله‌مانى عیراق سزای دارایی به‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا جێبه‌جێكرد كه له دانیشتنەکاندا به‌بێ بیانوو ئاماده نابن.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عیراق، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌بێ بیانوویه‌كى رێگه‌پێدراو ئاماده‌ى دانیشتنه‌كان نه‌بێت، سزای دارایی ده‌درێت".
وتیشى "بۆ هه‌ر دانیشتنێك بڕ‌ی یه‌ك ملیۆن دینار، وه‌ك سزای دارایی بۆ په‌رله‌مانتارى ئاماده‌نه‌بوو (غائیب) دانراوه، ئه‌ویش پێشتر 500 هه‌زار دینار بوو، په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر دا و زیاديكرد بۆ یه‌ك مليۆن دینار".
ته‌نها له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، سزای دارایی غیابی په‌رله‌مانتارانى ئاماده نه‌بوو، بڕ‌ی 160 ملیۆن دینار بووه، كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بڕ‌دراوه و له نێویاندا پەرلەمانتارانی کوردیش هه‌یه.
پ ح ع