ئابووری
نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى ئارد هه‌رزانبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى ئارد له بازاڕه‌كاندا دابه‌زى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى بۆ زۆرى ئارد و كه‌مى خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى ئارد، ئاردى رووسى، ئاردى توركى و ئاردى به‌شه‌خۆراك له بازاڕدا هه‌رزانبووه".
باسى له‌وه‌شكرد "هۆكارى ههرزانییهكه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام ئارد له به‌شه‌خۆراك دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئاردێكى زۆر بكه‌وێته بازاڕه‌وه و به‌هۆیه‌وه خواست له‌سه‌ر ئاردى بازرگان‌یش كه‌مده‌بێته‌وه و نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراكیش هه‌رزانبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌و وه‌رزى دروێنه ده‌چین و ئارد زۆر ده‌بێته‌وه.".
وتیشى "ئێستا نرخى یه‌ك فه‌رده ئاردى به‌شه‌خۆراك 17 هه‌زار دیناره، ئاردى رووسى 29 هه‌زار و ئاردى توركى 35 هه‌زار دیناره".
ع،ه