عیراقی

وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا رێككه‌وتنى ستراتیژيى واژۆ ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا رێككه‌وتنى ستراتیژيى واژۆ ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە و بەغدا دوای چەندین ساڵ بەرەو واژۆی یەکەم رێککەوتننامەی ستراتیژی دەڕۆن.

یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند " ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزم درێژەی هەیە، ئێمە بەرنامەگەلێکمان ئامادە کردووە و درێژە دەدەینە چالاکی دژە تیرۆریستی خۆمان".

باسى له‌وه‌شكرد " ڕۆژی دووشەممە ئەردۆغان دەچێتە بەغدا و بۆ یەکەم جار دوای چەندین ساڵ، رێککەوتننامەی ستراتیژیک لەگەڵ عیراق واژۆ دەکات".

پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وتى "چه‌ندین پرسى گرنگ گفتوگۆ ده‌كرێن به‌تایبه‌ت كێشه‌ى ئاو، ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان