عیراقی

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: به‌شداریمان له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر عیراق نه‌كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: به‌شداریمان له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر عیراق نه‌كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، هێزەکانیان لە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازییه‌كانى  عیراق بەشدارییان نەکردووە.

هێزه‌كانى هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تى لە کاردانەوە بە تەقینەوە گەورەكه‌ى شەوی رابردوو لە بنکەی حەشدی شەعبی عیراق رایگەیاند " هێزەکانی ئێمە لە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی لە عیراق بەشدارییان نەکردووە".

لاى خۆیه‌وه‌ ئەبو عەلا وەلایی ئەمینداری کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا" هەڕەشەی وەڵامدانەوە بە ئەو هێرشەی کردووە و رایگه‌یاند "وەڵامی ئەو کەسەی کە لە پشت هێرشەکەوە بووە، دەدەینەوە".

شه‌وى رابردوو چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گاى حه‌شد له‌ عیراق بۆردوومانكرا و زیانى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان