عیراقی

بانگەوازێك لە بارەی كەسە بێسەروشوێنەكانەوە بڵاودەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگەوازێك لە بارەی كەسە بێسەروشوێنەكانەوە بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا-
 هەریەك لە وەزارەتەكانی بەرگریی و كاروباری دەرەوەی عیراق بانگەوازێك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەن كە زانیارییان لەسەر شوێنی ناشتنی تەرمی هاوڵاتی و سەربازە عێراقی و كوەیتییە ونبووەكان لەناو خاكی عیراق یان كوەیت هەیە. 

لە بانگەوازێكدا كە وەزارەتی بەرگریی عیراق بلاویكردووەتەوە، داوا لە هەموو ئەو كەسانە كراوە كە زانیارییان هەیە لەسەر شوێنی ناشتنی تەرمی ئەو هاوڵاتی و سەربازە عیراقی و كوەیتییانەی كە لە ئەنجامی شەڕی دووەمی كەنداو لە ساڵی 1991دا بێسەروشوێن بوون.

لە بانگەوازەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پاداشتێك بۆ هەر كەسێك تەرخان دەكرێت كە زانیاریی بەسوودیان پێبدا و شوێنی ناشتنی تەرمی ئەو كەسانەیان بۆ ئاشكرا بكات، بەڵام ئاماژە بەوە نەدراوە كە پاداشتەكە چییە. 

باس لەوەشكراوە، هەركەسێك زانیاریی لابێت دەتوانێت لە رێگەی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات یان پەیوەندی بە ژمارەی هێڵی گەرم و ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی بەرگری، هەروەها ژمارەكانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەی نێودەوڵەتی شاندی خاچی سوور لە بەغدا، هەروەها ژمارە تەلەفۆنی باڵیۆزخانەی كوەیت لە بەغدا و كونسوڵخانەی كوەیت لە پارێزگاكانی بەسرە و هەولێر پەیوەندییان پێوەبكات.
ئەمەش ئیمێل و ژمارە تەلەفۆنەكانە: 
 بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی بەرگری (07901945476)
 ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی بەرگری
 ([email protected])
 وەزارەتی دەرەوەی عێراق (07901935622)
(07901935623)
(07704425086)
 باڵیۆزخانەی كوێت لە بەغدا (07802604124)
 كونسوڵخانەی كوێت لە هەولێر (07511745555)
 كونسوڵخانەی كوێت لە بەسرە (07828000066)
 ژمارەی بێبەرامبەری لیژنەی نێودەوڵەتی شاندی خاچی سوور لە بەغدا.  (80022222)
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە