عیراقی
پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلایی دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای نزیكەی پێنج مانگ، چاوەڕێدەكرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا و دوای هاتنەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئەمریكا پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلایی بكرێـتەوە.
پەروین فاتح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند " پێشتر دوو كۆبوونەوە كراوە و هەر لایەنێك پرۆژەی خۆی بۆ پێكهێنانی هەیكەلی ئەنجومەنی پارێزگاكە پێشكەش كردووە"
وتیشی "پرۆژەكان دراوەتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و تەنها ماوەتەوە كۆبوونەوەی كۆتایی لایەنە سیاسییەكان بكرێت بۆئەوەی لەو كۆبوونەوەیەدا لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە بدرێت"
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەدڵنیاییەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت، چونكە براوەی هەڵبژاردنەكەیە و زۆرترین كورسی پارێزگاكەی بەدەستهێناوە كە پێنج كورسییە"
ئ.پ