عیراقی

دادگای فیدراڵیی لەسەر سكاڵایەك دژی سێ‌ سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵیی لەسەر سكاڵایەك دژی سێ‌ سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی نیسان، داداگای فیدراڵیی عیراق لەسەر سكاڵایەك كە لە دژی هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێم تۆماركراوە، كۆببێتەوە.

سكاڵاكە لە لایەن وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراقەوە لە دژی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە كە پەیوەستە بە دۆسیەی داخستنی كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان. 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە سكاڵاكەیدا داوادەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبكرێت‌ بە جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (24007)ی ساڵی 2024ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە تایبەتە بە پرسی داخستنی كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان. 

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم كەمپی ئاوارەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستان، چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دابخات و ئاوارەكانیش بنێرێتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بەو بڕیارەوە.  
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان