عیراقی
رێگریی لە گەڕانەوەی ئیڤان فایەق بۆ هەولێر دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو سكاڵایەی كە لەسەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێم لە دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق تۆماریكردووە، رێگریی لە گەڕانەوەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بۆ هەولێر دەكرێت.
ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند "ماوەی چەند مانگێكە رێگرییم لێدەكرێت بێمەوە ناو هەولێر بەهۆی ئەوەی لە دادگای فیدراڵی سكاڵام دژژی هەندێك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم تۆمار كردووە"
وتیشی " هەرچەندە رێگرییم لێدەكرێت، بەڵام ئەوە ساردم ناكاتەوە و سكاڵاكەم دژی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم و وەزیری ناوخۆ ناكشێنمەوە"
ئیڤان فایق، سیاسەتمەداری كلدانی عیراقییە، لە ساڵی 1981 لە بەسرە لەدایكبووە، لە 6 ی حوزەیرانی 2020دا بووە بە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و تا ئێستاش لە پۆستەكەیدا ماوەتەوە.
ئ.پ