گشتی

ئه‌م كارانه‌ نه‌كه‌یت ناتوانى حه‌ج بكه‌یت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م كارانه‌ نه‌كه‌یت ناتوانى حه‌ج بكه‌یت

مه‌ودا میدیا-

له‌باره‌ى به‌جیئگه‌یاندنى رێوه‌ره‌سمى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە چەند رێكارێكی خۆپارێزى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌بێ جێبه‌جێكردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ رێگه‌ نادرێت موسڵمانان حه‌ج بكه‌ن.

لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگه‌یاندووه‌، ئەو رێنماییانەی لەسەر حاجییانی ناوخۆی سعودییە پێویستە بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەج لەمساڵدا، لە ئەپڵیکەیشنی (صحتی) دیاریکراوە و بریتین لە، وەرگرتنی ڤاکسینێکی کۆرۆنای پەرەپێدراو، ڤاکسیۆنی ئەنفلۆنزا کە لەمساڵدا وەرگیرابێت، ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک، كە لە 5 ساڵی رابردوودا وەریگرتبێت.

ئه‌وه‌شهاتووە، حاجییانی دەرەوەی سعودیە، لەسەریان پێویستە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشکیان وەرگرتبێت بە مەرجێک ماوەی 10 رۆژ بەسەر وەرگرتنەکەیەدا رۆیشتبێت و ماوەی 5 ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر وەرگرتنیدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیده‌كاته‌ووه‌، لەسەر حاجیان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ڤاکسینێکی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتبێت.

بڕیارە وەرزی حەج بۆ ئه‌مساڵ،  لە ئێوارەی رۆژی هەینی 14ى حوزه‌یران دەستپێبكات و تاوەكو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 19ی حوزه‌یران بخایەنێت.

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan