عیراقی
كۆمسیۆنی ههڵبژاردنی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان كردووە دەتوانن سەردانی بنكەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەیان.
لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنانی كارتی دەنگدانیان كردووە، كارتەكانیان تەواو بووە و دەتوانن ئێستا سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن و وەریبگرنەوە.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە هەرێم شەش هەزار و 298 وێستگەی دەنگدان و هەزار و 266 ناوەندی دەنگدان بەسەر هەر چوار بازنەكەدا دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا روون نییە كە ئایا هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوە دەكرێت یان نا.
ئ.پ