عیراقی
وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق: گرێبه‌ستى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌گوزارێنه‌وه بۆ عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق له دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، گرێبه‌ستى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ عیراق.
باسم عه‌وادى، وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "پەكەكە نابێت لە عیراق چالاكی سیاسی و سەربازی هەبێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەو كۆمپانیایانەی كە لەگەڵ هەرێم گرێبەستیان هەیە دەبێت گرێبەستەكانیان بگوازنەوە بۆ وەزارەتی نەوتی عیراق".
وتیشى "پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلا بووەتەوەو رێككەوتنی لەسەركراوە، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق رێككەوتن بكەن لەسەری".
ع،ه