ئابووری

روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خراپى برنجى ئه‌م مانگه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خراپى برنجى ئه‌م مانگه‌ ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-


ئه‌و برنجه‌ى له‌ به‌شه‌ خۆراكى ئه‌م مانگه‌ دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتییان به‌شێكى زۆر خراپه‌و كه‌ڵكى به‌كارهێنانى نییه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و برنجه‌ى له‌به‌شه‌خۆراك دابه‌شده‌كرێت وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق بۆمان ره‌وانه‌ ده‌كات نه‌ ئێمه‌ ده‌یكڕین نه‌ك هیچ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ى هه‌یه‌".

وتیشى "برنجى ئه‌م مانگه‌ تێكه‌ڵ بووه‌ له‌ دوو جۆر 25 كیلۆیی و 50 كیلۆیی، باش و خراپیش، به‌شێكى بریكاره‌كان باشه‌كه‌ى بۆ چووه‌، به‌شێكى خراپه‌كه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ندێك له‌ هاوڵاتییان برنجى جوانیان به‌ركه‌وتووه‌ و هه‌ندێك له‌ هاوڵاتییان برنجى خراپ".

كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و برنجه‌ى كه‌ دابه‌شكراوه‌ بۆ ئه‌و مانگه‌ زۆر خراپه‌ و كه‌ڵكى خواردنى نییه‌ و له‌بازاڕیش پاره‌ ناكات، پێویسته‌ له‌ به‌شه‌خۆراك مادده‌كان زۆر باش و كوالێتى بن چونكه‌ به‌شى زۆرینه‌ى خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنن بۆ خواردن".

وتیشى "هه‌ندێك له‌ بریكاره‌كانى برنجى خراپیان بۆ رۆشتووه‌ و دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك و به‌كه‌ڵكى به‌كارهێنان نه‌هاتووه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان