ئابووری
داوامانكردووه به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر مانگێك مووچه‌ى مانگێكى فه‌وتاو بداته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا سێ مووچه فه‌وتاوه‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بداته‌وه.
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سێ مووچه‌ى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر به‌غدایه و ده‌بێت به‌غدا ئه‌و مووچانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران".
وتیشى "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا ئه‌و سێ مووچه فه‌وتاوه بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه ساڵى رابردوو یاساى بودجه هه‌بووه و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر به‌غدایه مافى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات وه‌ك فه‌رمانبه‌رانى عیراق".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌غدا به یه‌كجار ناتوانێت ئه‌و سێ مووچه‌یه بداته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت میكانیزمێك بدۆزینه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر مانگێك، مووچه‌ى مانگێكى فه‌وتاو بدرێته‌وه".
ع،ه