ئابووری
ئهم توێژه له بڕیارێكى نوێدا سوودمهند دهبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی، بڕیارێك له بهرژهوهندى خانهنشینان دهردهكات و ئاماژه دهكات، بە هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی گرێبەستیی، بۆ ئەو خانەنشینانەی لەساڵانى 2023 بۆ 2025 بڕیاری خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە.
له راگهیهندراوێكدا، وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردووهتهوه، بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی دەستەی خانەنشینان ماهر حسێن رەشید، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە، ماوەی خزمەتی گرێبەستی بۆ ئەو بەساڵاچووانە هەژمار دەکات، کە بڕیاری خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە بۆ ساڵانی 2023 تا 2025.
فەرمانەکە ئاراستەی ههموو بەش و لقەکانی دەستەکە و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە بەغدا و پارێزگاکان کراوەو تێیدا هاتووه، "بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 27ی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023 – 2024 – 2025، هەژمارکردنی خزمەت بۆ کارمەندانی گرێبەست بەپێی بڕگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014".
له راگهیهندراوهكهدا باس لهوهشدهكات، رێکارەکانی زیادکردنی هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئەوانەی شایستەن، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەسەڵاتدایە بۆ پشتگیریکردنی توێژی خانەنشینان و لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراقە، کە لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستییەکانی خانەنشینان لە عیراق دەرکراوە.
پ ح ع