ئابووری

نرخى هه‌ر مسقاڵێك زێڕ مه‌بله‌غێك هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى هه‌ر مسقاڵێك زێڕ مه‌بله‌غێك هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى نیسانى 2024، نرخى زێڕ دابه‌زینى به‌ خۆیه‌وه‌ بینى و بۆ هه‌ر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 100 دۆلار له‌ ماوى ئه‌م دوو رۆژه‌دا دابەزیوە.

دابه‌زینى نرخى زێڕ له‌ جیهاندا، كاریگه‌رى له‌ سه‌ر نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمیشدا دروستكردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك نرخی مسقاڵێک زێڕ به‌راورد به‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 15 هەزار دینار دابەزیوه‌.
 
بەپێی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان، نرخی فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕەكانى هه‌رێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 545 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 500 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 480 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 415 هەزار دینارە

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە