گشتی
ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵ بهرزكراوهتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به دهستپێكردنهوهى وهرزى حهج بۆ ئهمساڵ، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایدهگهیهنێت "ئامادەکاری پێویستیان کردووە و دەستیان کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەکان بۆ گەشتکردنی ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە".
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشكرایكرد "دەستیان کردووە بە جێبەجێ کردنی پلانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ ئەو کەسانەی ئەمساڵ دەچنە حەج لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان".
راشیگهیاندووه "بەمەبەستی ئەنجامدانی حەج، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرە، ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ناردنی ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ خاکی مەککە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "جگە لەو ژمارە فڕۆکانەی هەیە، چەند فڕۆکەیەکی تر ئامادە کران و تایبەت کران بۆ وەرزی حەج و گواستنەوەی ئارەزوومەندان بۆ مەککە".
پ ح ع