ئابووری
هێشتا دادگاى فیدراڵى به ره‌سمى وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه "كۆڵناده‌ن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى سێ مووچه فه‌وتاوه‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت "له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتییه‌كه له ئه‌ستۆى كام حكومه‌ته‌دایه ده‌بێت جێبه‌جێى بكات".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به پرسى سێ مووچه نه‌دراوه‌كه، كاتێك عیراق ده‌ڵێت به‌رپرسیارێتى ئێمه نییه و هه‌رێمیش به هه‌مان شێوه وا ده‌لێت، ئه‌وه‌ش پێویسته یه‌كلایی بكرێته‌وه".
وتیشى "ئێمه به‌رده‌وام له هه‌وڵداین تاوه‌كو ده‌زانین به‌رپرسیارێتى ئه‌و مووچه نه‌دراوانه له ئه‌ستۆى كێیه، ده‌بێت بیدات".
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وان به ره‌سمى داوایان له دادگاى فیدراڵى كردووه، به‌ڵام به ره‌سمى له لایه‌ن دادگاوه هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌گه‌یشتووه".
زیاتر وتى "به‌رده‌وام هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ن تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌نجام، كۆڵناده‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌ركى ئه‌وانه به‌جێیده‌هێنن".
پ ح ع