ئابووری

حكومه‌تى هه‌رێم پێیوایه‌ به‌بانكیكردنى مووچه‌ پێشێلكارییه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم پێیوایه‌ به‌بانكیكردنى مووچه‌ پێشێلكارییه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى

مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر پرسى به‌ بانكیكردنى مووچه‌، حكومه‌تى عیراق ئه‌ركى خۆى به‌جێگه‌یاندووه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم هاوكاریان نییه‌ و ئه‌ركى خۆى به‌جێناگه‌یه‌نێت، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی عیراقیش ده‌ڵێت "حكومه‌تى هه‌رێم پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى به‌بانكیكردنى مووچه‌ جێبه‌جێبكرێت، پێشێلكارییه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى".

به‌پێى ئه‌و نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كه‌ له‌ 7ى نیسان، تێیدا داواى له‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كردووه‌، خێرا زانیارییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرن بۆ به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى به‌ بانكیكردنى مووچه‌، حكومه‌تى عیراق ئه‌ركى خۆى به‌جێگه‌یاندووه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌ركى خۆى به‌جێبگه‌یه‌نێت، كه‌ وه‌ڵامى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بداته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ بانكیكردنى مووچه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق، تێڕوانینه‌كان جیاوازن به‌ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تى فیدراڵ پابه‌ندبوونى خۆى به‌ بریارى دادگا ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ بانكى فیدراڵییه‌وه‌ بكرێت، ئه‌وانیش بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ین و تی بی ئاى،یه‌ وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌شدا هاتووه‌".

وتیشى "دواتر حكومه‌تى فیدراڵ لارى نییه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكى تر وه‌ك كه‌ناڵى دابه‌شكه‌ر مووچه‌كه‌ بدرێت به‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى خۆیان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه‌ لاى حكومه‌تى هه‌رێم جیاوازه‌ و دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى خۆى ده‌زانێت، و ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و بێت، به‌ پێشێلكارى بۆ سه‌ر هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى ده‌زانێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان