عیراقی

ته‌مه‌نى خانه‌نشینى گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌مه‌نى خانه‌نشینى گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ وته‌ى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عیراق له‌ ئێستادا هه‌ولێك هه‌یه‌ بۆ گۆڕانكارى له‌ ته‌مه‌نى خانه‌نشینى و ده‌ڵێت "هه‌وڵ هه‌یه‌ ته‌مه‌نى خانه‌نشینى زیاد بكرێت و مه‌به‌ست له‌وه‌ش سوود وه‌رگرتنه‌ له‌ ئه‌زموونیان.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نى خانه‌نشینى له‌ عیراق، هه‌وڵێك هه‌یه‌ هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى ته‌مه‌ن بكرێت".

وتیشى "پێشووتر كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ بۆ 60 ساڵى، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نى خانه‌نشینى بكرێته‌وه‌ به‌ 63 ساڵ، ئه‌وه‌ش به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌مه‌نێكه‌ له‌ كاردان و ئه‌زمونیان زۆره‌، تاوه‌كو سوود له‌ ئه‌زموونیان وه‌ربگیرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر هه‌موارى یاساكه‌ش بێته‌ په‌رله‌مان، پێویسته‌ خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت، به‌ڵام ناشزانین ده‌نگى یاسایی ته‌واو به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ یاخود نا".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان