ئابووری
كاره‌باى نیشتمانیی ئاسایی ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، چاكسازى له یه‌كه‌كانى كاره‌با به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و سبه‌ینێ كاره‌باى نیشتمانیی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با هاتووه "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە، كە پرۆسەی چاکسازیی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە سبه‌ینێ هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت".
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌و چاكسازییه ماوه‌ى دوو رۆژه كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی به هاوڵاتییان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "دواى ته‌واوبوونى ئه‌و چاكسازییه پێدانى كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه".
پێشتر ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا رۆژانه سه‌رو 18 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیی ده‌درێت به هاوڵاتییان به‌هۆى ئه‌وه‌ى خواستى كه‌م له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه".
ع،ه