عیراقی
كاتى سه‌رژمێريى گشتى له عیراق و هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی پلانادانی عێراق رایگه‌یاند، مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ سه‌رژمێرى گشتى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عیراق بڵاویكردووه "سەرژمێرییەكە بەشێوەیەكی مەیدانی ئەنجامدەدرێت و لەلایەن 120 هەزار لە كادێرانی وەزارەتی پەروەردەوە ئەنجامدەدرێت، لەمانگی ئایاری داهاتووشدا بەشێوەیەكی ئەزموونی پرۆسەكە بەڕێوەدەبرێت".
محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند " ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق تەنها شەش مانگی ماوە كە بڕیارە لە رۆژی 20 تشرینی دووەمى ئه‌مساڵ بەڕێوەبچێت، هێشتا كاری زۆریان لەبەردەمدا ماوە ئەنجامی بدەن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی ژمارەلێدان و جیاكردنەوە ماوەی دوو مانگی پێویستە پێش ئەنجامدانی سەرژمێری بە دوو مانگ بەڕێوەدەچێت، ئەم سەرژمێرییە دەبێت یەكەم سەرژمێری گشتی لە عیراق كە بەشێوەیەكی ئەلەكترۆنی بەڕێوەبچێت".
ع،ه