ئابووری

گه‌وره‌ترین گەندەڵی ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌وره‌ترین گەندەڵی ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى لیژنه‌یه‌كى بۆ پێكهێنراوه‌ بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعیراق پێکهێنرا، ئەو لیژنە لە 13 پەرلەمانتار پێکهاتووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ " دەستمان بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عیراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو ، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی (20) ملیار دۆلار دەکرێت".

بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا .

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە