ئابووری
هۆشدارى ده‌درێته ئه‌م جۆره كه‌سانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه كارتى پارەدانی ئەلیکترۆنی به خراپ بەکار ده‌هێنن، بانکی ناوەندیی عیراق، هۆشداری دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەو كه‌سانەی کارتەكانیان بە خراپ بەکاردەهێنن، رێوشوێنی یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى نیسانى 2024، بانکی ناوەندیی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه "بەردەوامین لە رووبەڕووکردنەوەی ئەو کەسانەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە خراپی بەکار دەهێنن، کارتەکان و خاوەنەکانیان رەوانەی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر دەکەین، پاشان رەوانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی دەکرێن بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان".
ئه‌وه‌ش هاتووه "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە خراپ بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی تووشی لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە".
پ ح ع